Skip to cدرtent

ئامادەیی گەشەی هەولێر

یەکێکە لە ناوەندە فێرکاریەکانی کۆمپانیای گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن کە لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، پۆلەکانی (١٠، ١١، ١٢) بەشی زانستی لە خۆدەگرێت بۆ خوێندن بە زمانی کوردی، پابەندە بە پڕۆگرامی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. کەسانی پەروەردکار بەڕێوەبەرایەتی دەکەن و مامۆستایانی ئاست بەرز پێداویستیەکانی پڕۆسەی فێرکاری جێبەجێ دەکەن بە پێی پێوەر و ڕێنماییەکانی وەزارەت.
ئامادەیەکەمان هەوڵدەدات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی لە نێوان دەزگا پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و دایبابان، بە مەبەستی وەرگرتنی شارەزایی و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لە بار بۆ ژینگەیەکی فێرکاری دروست. ئێمە لە ئامادەیی گەشە قوتابی بە تەوەری پڕۆسەی پەروەردە دەزانین، بۆیە کار لەسەر دابینکردنی ڕێگەی خوێندنی ئاست بەرز دەکەین بۆ قوتابیانمان وە ڕایاندەهێنین خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەو خوێندنەی کە لە ڕێگایەوە زانیاری و زانستی تەکنەلۆژی بە دەست بهێنن، وە ئامادەکردنیان بۆ تاقیکردنەوەکان بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز تا درێژە بە خوێندنیان بدەن لە زانکۆکان.
پڕۆسەی پەروەردە و فێرکاری لای ئێمە تەنها پێدانی زانست و زانیاری نیە، بەڵکو ویستی گەورەمان دروستکردنی کەسایەتیەکی چالاک و سەربەست و ڕەخنەگر و مرۆڤ دۆست و چاوکراوەیە، تا بتوانێ جیاوازی لە نێوان دیاردە ئەرێنی و نەرێنیەکان بکات و پشت بە خۆی ببەستێ لە چارەسەرکردنی گرفتەکان.

ئێمە کێین؟

ئامادەیەکەمان هەوڵدەدات بۆ زیادکردنی پەیوەندی لە نێوان دەزگا پەروەردەیەکان لەلایەک و دایبابان لەلایەکی تر بە مەبەستی گۆرینەوە و وەرگرتنی شارەزایی و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لە بار بۆ ژینگەیەکی فێرکاری قوتابی تیایدا خاوەنی ویست و خواستەکانی بێت و بزانێ لە ناوەندێکی فێرکاریە حەزو ئارەزوەکانی تیادا فەراهەم دەبێت.
ئێمە لە ئامادەیی گەشە قوتابی بە تەوەری پڕۆسەی پەروەردە دەزانین بۆیە هەر هەموومان لە ئامادەیی وەکو خێزانێکی یەکگرتوو بڕوا بەخۆ بوو لەخزمەتی قوتابیانمان دەبین و هەموو داواکاری و پێویستیەکانیان دابین دەکەین و رێگەی خوێندن و تێگەیشتن و بەرزکردنەوەی ئاستی هزریان بەرزدەکەینەوە بە چاکترین شێوە کە پشت بەلایەنی دەروونی لە چەسپاندنی زانیاری نوێ بە شێوەیەکی دروست دوور لە لەبەرکردن و تەلقین دان دەبەستێت.
قوتابیانمان ڕادەهێنین چۆن خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەو جۆرە خوێندنەی لە ڕێگایەوە زانیاری و زانستی و تەکنەلۆژی بە دەست دەهێنن؟ و چۆن ڕایان بهێنین لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا کە بەو شێوازەی ئێستا هەیە بتوانن کۆششی بۆ بکەن و بتوانن زۆرترین نمرە بە دەست بهێنن.
پڕۆسەی پەروەردە و فێرکاری لای ئێمە تەنها پێدانی زانست و زانیاری نیە بەڵکو ویستی گەورەی ئێمە دروستکردنی کەسایەتیەکی چالاک و سەربەست و ڕەخنەگر و مرۆڤ دۆست و چاوکراوە هەموو شتەکان وەکو خۆی ببینێت، بتوانێ جیاوازی لە نێوان دیاردە ئەرێنی و نەرێنیەکان بکات و پشت بە خۆی ببەستێ لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی.

مەبەستەکانمان

فێرکردنی قوتابیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتی و بەرهەمهێن، هاندانیان بۆ بیرکردنەوەی داهێنەری، ڕەخنەی شیکاری، پەیوەندی کارا و فێربوونی بەردەوام لە ڕێگای ڕەخساندنی ژینگەیەکی فێرکاری جیا بە پێوەری بەرزی گونجاو و هەڵسەنگاندن.
ئێمە بڕوامان بە نزیکبوونەوە و ڕێکی هەیە لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگەی قوتابخانە بە چاوپۆشی جیاوازی لە ڕۆشنبیری و شارستانی و ئاینیی نێوانیان.

سیاسەتی ئامادەیی گەشە

  • داھێنانلە پرۆسەی فێركاری تا قوتابیان ببنە كەسانی بیرمەند و سەربەست و بەرپرس و سەركردە.
  • دابینکردنی کەرەستەو پێداویستی تایبەت بە خوێندن بە باشترین شێوە و ڕەخساندنی ژینگەیەك بۆ بە تواناكردنی قوتابیان لە بەدەستھێنانی ھەلی فێربوونی زیاتر.
  • ھەماهەنگی لە نێوان لایەنی ئەكادیمی و چالاكی ناپرۆگرامیو گرنگیدان بە ھەردووكیان.