Skip to cدرtent

پەیام​
  • دابینکردنی ژینگەیەكی پەروەردەیی بۆ فێربوونی قوتابی، تا گەشە بە توانستی زانیاری ئەكادیمی و تەكنەلۆژی بدات.
  • بەرزكردنەوەی ئاستی ڕەوانبیری بۆ بڕیاردان و داھێنان لە پێناوی خۆگونجاندن بۆ ژیانی ئایندە.
  • ڕەخساندنی بەرنامەی پێشکەوتوو و ئامادەكردنی زەمینەیەكی لەبار بۆ كارمەندانمان، بە مەبەستی بەدیھێنانی ئامانجە پەروەردەییەکان.

دید

فێرکردن و پەروەردەیەکی دروست، پێگەیاندنی نەوەیەکی زانستخواز و داهێنەر لە خوێندنی پێش زانكۆیی بۆ داهاتوویەکی گەش.

بەهاکان و ئاراستەکان
  1. دادگەری:
    بنەمای دادگەری یەکسانی لە هەڵسوکەوت لەگەڵ قوتابیان و دایبابان و کارمەندان.
  2. پابەندبوون:
    هەمووان پابەندن بە جێبەجێکردنی دیدی گشتی و پەیامی قوتابخانە.
  3. داهێنان:
    کارگێڕی قوتابخانە هەموو دەستپێشکارێکی داهێنان لەخۆ دەگرێت و ژینگە دەڕەخسێنێت بۆ جێبەجێکردن و کاراکردنی.
  4. پێشەنگی:
    پێشکەشکردنی کار و پڕۆژەکان بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و بە بیرۆکەیەکی نوێ، بۆ ئەوەی قوتابخانەکەمان ببێتە پێشەنگ لە بواری پەروەردە و فێرکاری و ڕاهێنان لەسەر ئاستی هەرێم.
  5. چاکسازی بەردەوام:
    کارمەندانی قوتابخانە باوەڕیان بە دڵنیایی جۆری و گەشە و چاکسازی هەیە کە داخوازی پێویستی و بنەمای پێشبڕکێ و پێوەری هەڵسەنگاندنن.

بەرنامەی ئەکادیمی

ئامادەیەکەمان پرۆگرامی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بە زمانی کوردی پەیڕەودەکات و هەوڵدەدات بابەتەکانی خوێندنی بڕیارلێدراو زیاتر بەرفراوان بکات، لە ڕێگای کاراکردنی خوێندنی چالاک لە پۆل و دەرەوەی پۆل بە مەبەستی چەسپاندنی زانیاری پوخت لە بیر و هۆشی قوتابیان.

گرنگیدان بە هەڵسەنگاندن و بەدواچوونی فێرکاری لایەنی ئەکادیمی بۆ چەسپاندنی زانست و زانیاری لە ناخی قوتابیان، بەبەکارهێنانی چاکترین شێوازی وانەگوتنەوە و هۆیەکانی فیرکردن و بەشدارکردنی قوتابی لە چالاکییەکان بە شێوەیەکی کارا.

1
دەرچووان
1
ژمارەی مامۆستا
1
ژمارەی قوتابیان
1
ژمارەی قۆناغ
ئامانجی قوتابخانە
  • خزمەتکردنی قوتابیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری و پەروەردەکردنیان بە جوانترین ڕەوشت و زانیاری.
  • ئامادەکردنیقوتابی بۆ بەرزترین نمرە و کۆلێژی باڵا وە پێگەیاندنی نەوەیەکی ڕۆشنبیر لە ناو کۆمەڵگە.
  • پێشکەشکردنیبەرنامەی فرە لایەن بە قوتابیان تا گەشە بەکارەکانیان بدەن، بڕوا بەخۆیان بکەن و کەسایەتیان بەهێز بێت.
  • قوتابخانەکەمان هەوڵ دەدات پەیوەندی خۆی و دایبابان و دەزگاکانی تری پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری بەهێزتر بکات.
ئەندامانی دەستەی مامۆستایان

مامۆستایان خاوەنی شارەزایی فێرکاری جیاوی خۆسەویستی بەخشین و گواستنەوەی زانست و زانیاری بۆ قوتابیانیان لایەنێکی تری جیاومانە لەگەل ئەوانی تر، لەگەڵ ئەوە پیشەگەریە جیهانەی کە تیمەکەمان هەڵگریەتی لە ئامادەیی و ئێمە بڕوامانە ئەوان سەرمایەی گەشەی بەردەوامن، ڕاهێنانی بەردەوام و پێشخستنی توانای کەسەکی کە گونجاوبێت لەگەڵ ویستی خواستراوی کۆمەڵگە، ئەمە ئامانجی هەمیشەیی ئامادەییەکەمانە.